دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: رێککەوتنێکی راستەقینەمان لەگەڵ ئێران دەوێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە تاران خوازیاری ڕێککەوتنە لەگەڵ واشنتن، بەڵام ئەو مەرجانەی ئێرانییەکان دەیانەوێت بۆ ئەو جێگەی قبووڵکردن نین، جەختیشی کردەوە کە تەنیا بە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە ڕازی دەبێت.

ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە بە ئامادەبوونی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڕێوە چوو، گوتی: ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، بەڵام نایانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بکەن کە بۆ من پەسەندە. ئێمە دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە بکەین، نەک ئەو ڕێککەوتنە ساختە و بێبنەمایانەی کە دەیان ساڵە ئەنجامی دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دۆخی وزە و سووتەمەنی بەر لە پەلامارە سەربازییەکان، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد کە نرخی یەک گاڵۆن بەنزین دابەزیبوو بۆ دۆلارێک و 85 سەنت، ڕێک پێش ئەوەی واشنتن هەنگاوە سەربازییەکەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام بدات.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدا بوو کە لە کۆشکی سپی ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئیدارەکەی لە ناوچەی هیندۆ-پاسیفیک و ڕاگەیەندراوی سەرکردەکانی ئەمەریکا، ڕووسیا و چین سەبارەت بە ئاشتی و دۆسیەی جیهانی دەخرایە ڕوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP