هەرێم نیوز
قائیمقامی قەزای هەریر، ڕایگەیاند ئەو شەڕەی لە ناو بازاڕی هەریر ڕوویداوە، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بچووک و کۆن بووە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە پیشانی دەدات لە ناو بازاڕی هەریر چەند کەسێک هێرش دەکەنە سەر یەکتر و چەک بەرامبەر یەک بەکاردەهێنن و تەقە دەکەن.
شێروان جەلال، قائیمقامی هەریر ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی دیمەنی شەڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وای کردووە کێشەکە گەورەتر لە ڕاستییەکەی پیشان بدرێت، وتیشی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکەرانی شەڕەکە دەرچووە.