هەرێم نیوز
دوای بە ئامانجگرتنی کۆرمۆر جيگری پارێزگای سلێمانی دڵنیایی لە دۆخی غاز دەدات و دەشڵێ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات.
بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پاشەکشەی کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی. لە بەرامبەردا،ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان سەبارەت بە دۆخی غاز و سووتەمەنی.
شاهۆ عوسمان،جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ قەیرانێکی غاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروست نەبوە لە کۆگاکاندا بڕی پێویستی غاز بەردەستە و نرخەکەشی بەرز نابێتەوە.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی جێگری پارێزگای سلێمانی وتی:پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر بەسەر هاووڵاتییانی ناوشاردا دابەش دەکرێت.
لەبارەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان لەدوای کەمبونەوەی دۆخی کارەبا وتی:بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی بژێویی هاووڵاتییان و لە هەمان کاتدا پاراستنی مافی خاوەن موەلیدەکان، لیژنە تایبەتمەندەکان نرخ و کرێی کارەبای موەلیدە دیاری دەکەن.