هەرێم نیوز
فەرمانگەی تەندروستیی ئەنبار باری ئامادەباشیی تەواوی لە سەرجەم نەخۆشخانەکانیدا ڕاگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کە بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەست پێ بکات.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ڕێنمایی حوسێن عەلیوی عەفەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئەنبار، بڕیاری باری ئامادەباشی دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت، کە تێیدا سەرجەم پزیشک و کارمەندان پابەند دەکرێن بە مانەوە و کارکردنی 24 کاتژمێری لە ناوەندە تەندروستییەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە ئامادەکردنی بەشەکانی فریاکەوتن، نەشتەرگەری، چاودێریی چڕ و بنکەکانی فریاکەوتنی خێرا بە ڕێژەی 100% کراوەتەوە.
هاوکات نەخۆشخانەکانی عامریە، گەرمە، فەللوجە و ڕومادی ڕاسپێردراون بە دابینکردنی بڕی پێویستی خوێن و دەرمان، و کارگێڕیی نەخۆشخانەکانیش بەرپرسیار کراون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان و پڕکردنەوەی هەر کورتهێنانێکی پزیشکی بە شێوەیەکی بەپەلە.