دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمیر حاتەمی: بێ ڕەچاوکردنی هیچ سنوورێکی جوگرافی وەڵامی دوژمن و هاوپەیمانەکانی دەدرێتەوە

هەرێم نیوز

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران هۆشداریی توند دەداتە نەیارانی وڵاتەکەی و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر هێرشێکدا بۆ سەر ئێران، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ سنوورێکی جوگرافی، وەڵامێکی زۆر توندتر و وێرانکەرتر دەدەنەوە.

ئامادەباشیی هێزە چەکدارەکان و هۆشدارییەکانی ئەمیر حاتەمی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لەبەر ڕۆشناییی ئەو فەرمانانەی کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاراستەی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کرد، ئەمڕۆ ئەو ئامادەکارییە بەدەست هاتوون کە ئەگەر دوژمن هەڵە بکات و ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، بە شێوازێکی توندتر و قورستر و بێ ڕەچاوکردنی هیچ سنوورێکی جوگرافی، وەڵامی دوژمن و هاوپەیمانەکانی دەدرێتەوە."

ئەم لێدوانەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە لە ئاستێکی باڵادان و بەرپرسانی سەربازیی تاران جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی هێزەکانیان دەکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP