دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لێپێچینەوە لە دۆسیەی نەوتی جرف سەخەر چڕتر دەکرێتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەردەچێت

هەرێم نیوز
⠀
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی و سەربازی بۆ لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جرف سەخەر ئەنجامدراوە.
⠀
دوێنێ یەکشەممە، 15ـی 11ـی 2026، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی بەغداد یەوم ڕایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری بە ئامادەبوونی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی کردووە بۆ بەدواداچوونی پرسی قاچاخچێتیی نەوت.
⠀
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئەو سزایانەی کردووە کە بەسەر چەندین فەرماندە و ئەفسەردا سەپێندراون بەهۆی کەمتەرخەمییان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.
⠀
هەروەها وەک وتەبێژێک جەختی لەوە کردەوە کە قاچاخچێتیی نەوت پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتە و وتی دەبێت یاسا بەسەر هەموواندا بێ جیاوازی جێبەجێ بکرێت.
⠀
لە کۆتاییدا بەشداربووان بڕیاریان دا بە خێراکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP