دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاری بلۆککردنی تێلیگرامی دەرکرد

هەرێم نیوز
⠀
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاری بلۆککردنی بەرنامەی تێلیگرامی لە وڵاتەکەدا دەرکرد بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ناوەڕۆکی سەرپێچیکار.
⠀
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی 11ـی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیاری بلۆککردنی تێلیگرام لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و بەپێی دەسەڵاتە یاساییەکان دراوە.
⠀
لە بەیاننامەکەدا دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیای جێبەجێکار پابەندی داواکارییە یاساییەکان نەبووە و ڕێکاری پێویستی نەگرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ناوەڕۆکانەی کە سەرپێچیی یاساکانی عێراق دەکەن.
⠀
هەروەها وەک وتەبێژێکیش جەختی لەوە کردەوە کە مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژ بە کۆمپانیاکە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی یاسایی خۆی ڕێکبخاتەوە.
⠀
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئامانج لەم بڕیارە ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ بڵاوکردنەوەی توندڕەوی و هاندانی توندوتیژی و ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.
⠀
لە کۆتاییدا دەستەکە وتی پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە یاساکانی عێراق مەرجی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانیان لە وڵاتەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP