دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم دوو درۆنی ئێرانی تێک دەشکێنێت و ئێرانیش خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی ڕادەگەیەنێت

ھەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی ڕاگەیاند کە ئاراستەی بەحرێن کرابوون، لە بەرامبەریشدا هێزی دەریاییی سوپای ئێران خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکیی لە باشووری وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.

تێکشکاندنی دوو درۆنی ئێرانی بەرەو بەحرێن
ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و چاودێریی پێشوەختە جووڵەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) ئێرانییان دەستنیشان کردووە لە کاتی ئاراستەکردنیان بەرەو وڵاتی بەحرێن.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرادا هێزەکانیان توانیویانە هەردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بکەنە ئامانج و پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکیان بشکێنن.

خستنەخوارەوەی درۆنێکی جۆری (MQ-1) لە باشووری ئێران
لە بەرامبەردا، هێزی دەریاییی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی ئەمریکایان لە جۆری «ئێم کیو ١» (MQ-1) لە ئاسمانی ناوچەی کوهستەک لە باشووری ئێران کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP