هەرێم نیوز
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراق بە ڕێژەی زیاتر لە 11% زیادی کردووە و لە پێنج ملیۆن بەرمیل نزیک بووەتەوە.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرت و ئامارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ڕۆژانە بڕی 489 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە چوار ملیۆن و 399 هەزار بەرمیلی مانگی ئەیلوولەوە، بەرز بووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 888 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.