دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق: گرێبەست بۆ کڕینی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگری کراوە و بەم زووانە دەگەن

هەرێم نیوز

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستیان بۆ کڕینی چەندین سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی واژوو کردووە و یەکەم کاروانی ئەو کەرەستانەش لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەنە وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، فەریق تەیار روکن موهەنەد ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران و بە پشتیوانیی وەزارەتی دارایی، پلانێکی ستراتیژی بە سێ قۆناغ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی دانراوە و تیمە هونەرییەکانیش تاقیکردنەوەیان لەسەر چەندین سیستەمی مۆدێرن کردووە.

هاوكات ئەسەدی ئاماژەی بەوە دا، کە هەفتەی داهاتوو مانۆڕێکی سەربازی بە تەقەمەنیی ڕاستەقینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییە ئاسمانییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئەنجام دەدرێت. 

ناوبراو جەختی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ سیستەمێکی بەرگری لە جیهاندا ناتوانێت بە ڕێژەی سەد لە سەد ئاسمان بپارێزێت، بەڵام فەرماندەییەکە بە هەموو توانایەکەوە کار بۆ پاراستنی سەروەریی ئاسمانیی عێراق دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP