هەرێم نیوز
حەکیم جێفریز، سەرۆکی فراکسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستا قبوڵکراو نییە و پێویستە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی دروست بێت و لەپاڵ ئیسرائیلێکی سەلامەتدا بژی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، حەکیم جێفریز، سەرۆکی فراکسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە ناوچەکە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و بنەڕەتی هەیە.
هاوكات جێفریز جەختی کردەوە، کە پێویستە دڵنیایی بدرێت لە هەبوونی ئیسرائیلێکی سەلامەت و جێگیر وەک دەوڵەتێکی جوولەکە و دیموکرات، کە لەتەنیشت دەوڵەتێکی فەڵەستینیی سەربەخۆدا بژی و تێیدا شکۆ و مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەلی فەڵەستین دابین بکرێت.