هەرێم نیوز
خشتەی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بۆ سبەی هەینی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە ژمارە جووتەکان بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی بەنزینخانەکان دابەشکردنیان نابێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 11ـی 2026، بڵاوکراوەتەوە، سبەی هەینی، 13ـی تشرینی دووەم، بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە جووتەکاندا دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمیی بڕی بەنزینەوە ئەگەری گۆڕانکاری لە لیستەکەدا هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو خشتەکە، دۆخی دابەشکردن لە بەنزینخانەکاندا بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
بەنزینخانەی هەڵوێست: بەنزینی هەیە و بۆ ژمارە جووت دابەشی دەکات.
بەنزینخانەی هەڵەبجە تانجەرۆ: بە ئەگەری زۆرەوە دابەشکردنی نابێت.
بەنزینخانەکانی دیکە (نییە): هەریەک لە بەنزینخانەکانی (شاڵ ئۆیڵی سێ، تاسڵوجە، ڕەهێڵ، برایەتی دوو، ئازادی، هەڵەبجە - فامیلی مۆڵ HPS، شارۆ، بەختیار، میلا، و سلێمانی نوێ) سبەی هەینی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دینارییان نابێت.