هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ، بە ئامانجی پاراستنی هەرێمی کوردستان بووە و دژی هیچ کەس و لایەنێک نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 11ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی وتارێکدا لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین دەستخۆشیی لەو پەرلەمانتارانە کرد کە بەشدارییان لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەماندا کردووە و ئەو هەنگاوەی بە جێبەجێکردنی ئەرکی ئەخلاقی، یاسایی و نیشتمانی ناوبرد.
هاوكات سەرۆکی حکومەت هیوای خواست، کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەبەر ڕۆشنایی دەستپێشخەری و پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان.