هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و تێیدا جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
⠀
شەوی ڕابردوو چوارشەممە، 11ـی 11ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە نێچیرڤان بارزانی لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و وتەبێژی سەرۆکایەتییەکەش وتی، لە دیدارەکەدا هەردوولا بە وردی پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کردووە.
⠀
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی ناو دیدارەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کراوەتەوە، هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایش لە ناوچەکەدا و سەبارەت بە چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەشیش بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
⠀
ئەم کۆبوونەوەیەی نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا کە پێشتریش چەندین دیداری دیکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای جیهانی ئەنجامداوە لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە لوتکە و هاوکات نێردەی ئەمریکاش هۆشداریی توندی بە هەرێمی کوردستان داوە بۆ یەکڕیزی و پاراستنی وەبەرهێنانەکان و لەلایەکی دیکەشەوە بەغداد لە نێوەندگیرییەکانی بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.