دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

موحسین ڕەزایی: ڕێگە نادەین تەنانەت یەک گەردیلە لە ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکانمان ببرێتە دەرەوەی ئێران

هەرێم نیوز

موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، تاران بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکانی لە وڵات ببرێنە دەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 11ـی 2026، موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا بڵاوییکردەوە،،ک تاران بە فەرمی موسکۆی ئاگادار کردووەتەوە کە ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکان لە ناوخۆی وڵاتدا دەمێننەوە و بۆ دیزاینکردنی کەشتی و ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان بەکاریان دەهێنن.

هاوكات ڕەزایی جەختی کردەوە، لە ئێستادا هیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوان تاران و واشنتندا نییە، هەروەها هۆشدارییدا کە هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران بە ئامانجگرتنی بنکە دوورەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا لێدەکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP