دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ڤانس داوای کۆبوونەوەی راستەوخۆی لە موحسین رەزایی کردووە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری بەرپرسانی باڵای واشنتن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێدراوە تاوەکو سەرپەرشتیی دانوستانەکان لەگەڵ تاران بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 11ـی 2026، ڕۆژنامەکە بڵاوییکردەوە، ڤانس لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا نامەیەکی فەرمیی ئاراستەی موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کردووە و داوای دیداری ڕاستەوخۆی لێ کردووە.

 ئاماژەی بەوەش کراوە، کە نێوەندگیرە ناوچەیییەکان هەوڵدەدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ببێتە شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە.

هاوكات ئاشکرا کراوە کە لە ناو کۆشکی سپیدا ناکۆکی لەسەر ئەم ئاڕاستەیە هەیە، بە جۆرێک مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە بەردەوامیی فشار و گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆ سەر تاران بە لاوازکردنی ئێران دەزانێت و ڕێگری لە داواکارییە پێشوەختەکانی تاران دەکات، لە کاتێکدا نێوەندگیرەکان پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە بۆ دوورخستنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لە بەرامبەر ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP