دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سووریا دەنگۆی ناردنی هێزی سەربازی بۆ یەمەن ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
بەرپرسێکی سووریا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ سعودیە و یەمەن دەکەن و جەخت لە سەقامگیریی ناوخۆیی دەکاتەوە.
⠀

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی 11ـی 2026، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سووریا رایگەیاند ، کە بە هیچ شێوەیەک سەرباز بۆ یەمەن ڕەوانە ناکەن و ئەولەوییەتی ئێستای حکومەتەکەیان تەنیا سەقامگیریی ئەمنی و بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەیانە.
⠀
ئەو لێدوانەی بەرپرسەکەی دیمەشق دوای ئەوە دێت، کە پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند بەرپرسێکی یەمەنییەوە بڵاویکردەوە، کە بڕیارە هەزاران سەربازی سووریا بگەنە سعودیە و یەمەن بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی ئەو وڵاتە دژی حووسییەکان.
⠀
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە کاروانی یەکەمی هێزەکانی سووریا بە مەبەستی شەڕکردن گەیشتوونەتە ناوچەکە، بەڵام بەرپرسانی دیمەشق بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵانە و ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ڕیاز تەنیا لە چوارچێوەی ڕاوێژکاریی سەربازیدا دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP