هەرێم نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دەستووری عێراق چوارچێوەی یاساییی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە سیاسییەکان دیاری کردووە و هیوای خواست ناکۆکییەکان لەسەر ئەو بنەمایە یەکلایی بکرێنەوە.
هەڵوێستی تاران لەسەر ناکۆکییە سیاسییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی فەرمیی ئێراندا ڕایگەیاند، دەستووری عێراق چوارچێوەی یاسایی بۆ چارەسەری هەموو پرسە سیاسی و ناکۆکییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە دیاری کردووە.
ئیسماعیل بەقایی هیوای خواست ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.
دەستوور وەک بنەمای سەرەکیی چارەسەر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە: "هێندەی ئێمە دەیزانین، دەستووری عێراق ئەم پرسانەی ڕوون کردووەتەوە و لە هەر وڵاتێکدا دەستوور باشترین بنەما و ڕێنیشاندەرە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا."