هەرێم نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە بڕی پێویستی غازی ماڵان کۆگاکراوە و هیچ کێشەیەکی کەمیی غاز دروست نابێت، بەڵام ئاماژەی بەوە دا هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت
دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییان لە بڕی غاز
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا دڵنیایی دایە دانیشتووانی شاری هەولێر و ڕایگەیاند: "بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز وەستاوە، بەڵام هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەشی پێویست غازی کۆگاکراومان هەیە و هیچ کێشەیەکی کەمیی غازمان بۆ دروست نابێت."
کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا
پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا تیشکی خستە سەر لێکەوتەکانی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر لەسەر کەرتی تەزووی کارەبا و گوتی: "بەڵام بەداخەوە ئەو هێرشە ناڕەوایەی سەر کێڵگەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت."