دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی ٢٠٢٧ سەردانی بەغدا دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆی یەکلابکەرەوە لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان.

دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی سالی ٢٠٢٧ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ بکات.

ئەم سەردانەی سەرۆکی حکوومەت لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر هەندێک لە خاڵەکانی ڕەشنووسی بودجە و دیاریکردنی ڕێژەی کۆتاییی پشکی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی تەواوەتی.

یەکلاییکردنەوەی ڕەشنووسی بودجە
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و ڕەشنووسی یاسای بودجە یەکلایی بکاتەوە، تاوەکو دواتر بۆ پەسەندکردن ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP