دواین هەواڵ

جیهان‌

 57 خولەک پێش ئێستا

ترەمپ: بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە ئەمریکا هەنگاوێکی گەورەی بۆ دواوە ناوە

هەرێم نیوز
⠀
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردنەکانەوە، وڵاتەکەی هەنگاوێکی گەورەی بەرەو دواوە ناوە لە مێژوودا.
⠀
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بە زیانە ئابوورییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، کە بازاڕی پشکەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا وەک مووشەک بەرەو بەرزبوونەوە دەچوو، بەڵام ئێستا تەنیا لە یەک ڕۆژدا زیانێکی گەورەی بە بەهای سێ تریلیۆن دۆلار بەرکەوتووە.
⠀
ترەمپ ئەم دۆخە ئابوورییە و پاشەکشێیەی وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ بە دەرئەنجامی دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە دەبەستێتەوە و وەک دۆڕانێکی گەورەی مێژوویی بۆ وڵاتەکەی وەسفی دەکات.
⠀
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ناوبراو وێڕای دڵنەواییکردنی لایەنگرانی، پەیامێکی گەشبینانەی داوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت بترسن، چونکە لە داهاتوودا بەهێزتر و گەورەتر لە هەر کاتێکی دیکە دەگەڕێنەوە گۆڕەپانەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP