دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووسیا هۆشداری لە ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەدات

هەرێم نیوز
⠀
ڕووسیا هۆشداری دەدات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران و ئەو پێشهاتەش بە جێگەی نیگەرانییەکی قووڵ ناو دەبات.
⠀
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی 11ـی 2026، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەزموونی مانگەکانی ڕابردوو دەریدەخات کە ئەو سەرکێشییە سەربازییانەی دەبنە هۆی وێرانکاری ناتوانن ئیرادەی ئێرانییەکان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان تێکبشکێنن و پێویستە هەڕەشەکاران بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە.
⠀
لە چوارچێوەی ئەو هەڵوێستانەیدا مۆسکۆ پێشتریش چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران پێشێلکردنی ڕوونی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.
⠀
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، کە هاوکات لەگەڵ هەوڵی نێوەندگیرەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران بەردەوامییان هەیە و چاوەکانیش لەسەر هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەو وڵاتەن کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP