دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە نێوان ئیستۆپی دیپلۆماسی و کاتژمێری سفری جەنگدا»؛ واشنتن و تەلئەبیب لەسەر چارەنووسی ئێران ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

هەرێم نیوز

پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەم دواییەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ پەردەی لەسەر ناکۆکییەکی قووڵی ستراتیژی لادا، پەیوەندییەک کە تەلئەبیب بە «توند و ئاڵۆز» و واشنتن بە «ڕاستەوخۆ» ناوی دەبەن.

لە کاتێکدا نەتانیاهۆ بە هەموو هێزییەوە کار بۆ کاتژمێری سفری دوای هەڵبژاردنەکان دەکات تا گورزێکی سەربازیی کتوپڕ و وێرانکەر بوەشێنێتە سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان پێی لەسەر ئیستۆپەکە داگرتووە و دەیەوێت دوا چانسی دیپلۆماسی تاقی بکاتەوە، ئەمەش سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی تووشی دڵەڕاوکێیەکی کەمهاوتا کردووە. لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا، کۆشکی سپی یارییەکی دووسەرە دەکات؛ لە لایەکەوە لە ڕێگەی نامەی جی دی ڤانسی جێگری سەرۆکەوە بۆ موحسێن ڕەزایی بەرزترین ئاستی دیپلۆماسی تاقی دەکاتەوە و دەوحە دەکاتە تەوەرەی دانوستان، لە لایەکی دیکەشەوە ترەمپ بە ئاشکرا زمانی هەڕەشە دەپارێزێت و باس لە لەناوبردنی پێگە ژێرزەمینییەکانی تاران دەکات درەنگانێک لە ماوەی تەنیا دە خولەکدا.

هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران تۆپەکەی خستووەتە گۆڕەپانی ئەمریکاوە و گەیشتن بە هەر سازشێک دەبەستێتەوە بە وەڵامی واشنتن بۆ مەرجەکانی وڵاتەکەی، بەمەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر لێواری دووڕیانێکی مێژوویی ڕادەگرێت کە تێیدا چارەنووسی ناوچەکە لە نێوان ڕێککەوتنێکی نوێ یان تەقینەوەیەکی سەربازیی بێگەڕانەوەدا یەکلا دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP