دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی؛ یاریی کۆتاییی خولی سێیەمی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو

هەرێم نیوز

 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتاییی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمەوە ڕێکخرابوو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی 11ـی 2026، لە یاریی کۆتاییی ئەم خولەدا، هەردوو تیپی وەرزشیی هاوبەشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (کە لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری چیک، پۆڵەندا، بولگاریا و ئەرمینیا پێکهاتبوون) و تیپی کونسوڵخانەی گشتیی فەلەستین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
 
لە ئەنجامی یارییەکی بەهێز و پڕ لە کێبڕکێدا، تیپی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا توانییان بە ئەنجامی ٤ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ سەرکەوتن بەسەر تیپی فەلەستیندا بەدەستبهێنن و جام و مەدالیای پاڵەوانێتیی خولی سێیەمی دیپلۆماسی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP