دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئۆباما سەرۆکێکی بێتوانا بوو و ملیارەها دۆلاری رادەستی ئێران کرد

هەريم نیوز

ململانێ و ئاڵوگۆڕی لێدوانی توند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە دروست بووە، و هەر لایەکیان هێرشی توند دەكاتە سەر ئەوی تر.

هێرشەکانی ترەمپ بۆ سەر ئۆباما لەسەر سەکۆی "تروس سۆشیال"
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند که باراک ئۆباما سەرۆکێکی تەواو بێتوانا بووە، ملیارەها دۆلاری ڕادەستی ئێران کردووە و ڕێگەی خۆش کردووە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە سەگۆی "تروس سۆشیال" نووسیوە: "ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد هیلاری کلینتۆنی ناسراو بە نادەستپاک دەیباتەوە و هەوڵێکی بێئەندازەی دا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا، بەڵام لە هەموو ڕوویەکەوە دووچاری شکستێکی گەورە بوو، دواتر بە هەموو توانایەوە چووە پاڵ کامالا هاریس، بەڵام چارەنووسی دیسان شکست بوو."

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕەخنەی توندی لە هەڵوێست و پشتگیرییەکانی ئۆباما گرت و جەختی لەوە کردەوە که ئەو پیاوە لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت.

وەڵامی توندی ئۆباما و بەراوردکردنی کۆشکی سپی بە سەدام حوسێن
هێرشەکەی ترەمپ بۆ سەر باراک ئۆباما لە کاتێکدایە که پێشتر ئۆباما لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیموکراتەکاندا ڕەخنەی توندی لە ترەمپ گرت و گوتی: "ترەمپ دەبێت لە کەناڵێک دەربکەوێت کە تایبەت بێت بە دیزاینکردنی خانوو، زۆر بایەخ بەم پرسە دەدات، هۆڵی ئاهەنگەکان دروست دەکات کە گەورەترە لە کۆشکی سپی، لە هەموو شوێنێک ئاڵتوونی بەکار هێناوە، وای لە کۆشکی سپی کردووە لەوە بچێت سەدام حوسێن چێشتخانەی چیز کیک فاكتۆری کردبێتەوە."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP