دواین هەواڵ

کوردستان‌

 56 خولەک پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە و جەختی لە سەروەریی یاسا و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم کردەوە.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی 10ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە.
⠀
لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
⠀
هەروەها جەختی لە سەروەریی یاسا کردەوە و ڕایسپاردن کە لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییاندا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP