هەرێم نیوز
بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و جەختیان لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
ئومڕۆ دووشەمە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە پیرمام بارزانی پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا باس بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانییەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.