دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکانی شا خالید و ئەبها دەکات

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "شا خالید" لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبهای لە شانشینی عەرەبستانی سعوودیە کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، کە هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:
سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها دەکەم. هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل و ژێرخانی مەدەنی قبوڵکراو نییە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP