دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کشتوکاڵ: هەرێمی کوردستان قۆناغی خۆبژێویی تێپەڕاندووە

هەرێم نیوز


بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی پەلەوەر لە هەرێم قۆناغی پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆی تێپەڕاندووە و ساڵانە بڕێکی زۆر لە بەرهەمی هێلکە و مریشک هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی، 9ـی 10ـی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵ داتاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان، پێداویستیی ناوخۆ، و قەبارەی هەناردەی کەرتی پەلەوەری بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیە پۆلێن کراون:
 
بەرهەمی هێلکەی مێز:
 
بەرهەمی ساڵانە: ٤.٨ ملیار دانە
 
پێداویستیی ناوخۆیی: ١.٨ ملیار دانە
 
بڕی هەناردەکراو: ٣ ملیار دانە
 
بەرهەمی مریشکی گۆشت:
 
بەرهەمی ساڵانە: ٤٥٠ هەزار تۆن
 
پێداویستیی ناوخۆیی: ١٥٠ هەزار تۆن
 
بڕی هەناردەکراو: ٣٠٠ هەزار تۆن
 
ئەم داتایانە دەریدەخەن کە بەرهەمی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئاستی خۆبژێوی زیاترە، بە جۆرێک کە نزیکەی دوو لەسەر سێی تەواوی بەرهەمی پەلەوەر ڕەوانەی پارێزگاکانی تری عێراق و بازاڕەکانی دەرەوە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP