هەرێم نیوز
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "یو ئێس ئێس ئیبراهام لینکۆڵن" (USS Abraham Lincoln) دوای ٣٢١ ڕۆژ لە ئەنجامدانی ئەرکی سەربازی و بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕی ئێران گەڕایەوە ئەمریکا، لە کاتێکدا بورجی سەرەکیی کەشتییەکە بە نیشانەی ئامانجە پێکێنراو و تێکشکێنراوەکان ڕازێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 9ـی 10ـی 2026، بەپێی چاودێریی پسپۆڕان و شیکەرەوە سەربازییەکان، لەسەر پێکهاتە و بورجی سەرەکیی کەشتییەکە نەخشی لانیکەم ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و ٣٤ کەشتی کێشراون کە لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون.
لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «Epic Fury» و جێبەجێکردنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران، گرووپی لێدانی کەشتیی فڕۆکەهەڵگرەکە ٣ هەزار و ٦٩٣ فڕینی جەنگیی ئەنجام داوە و ٤٥٠ مووشەکی کروزی لە جۆری "تۆماهۆک" هاویشتووە.
هاوکات کەشتییەکە توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، بەوەی بۆ ماوەی ٢٦٤ ڕۆژی بەسەریەکەوە بەبێ لەنگەرگرتن لە هیچ بەندەرێک لە دەریا و لە ئەرکی مەیدانیدا ماوەتەوە، تا دواجار دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بەرەو بنکەی سەرەکیی خۆی لە خاکی ئەمریکا گەڕایەوە.