تەمی قەیران
لێره به‌دواوه ته‌نیا جه‌نگ و ململانێی سه‌ربازی مه‌ترسی نین، به‌ڵكو ئابووری كه تائێستا مه‌یدانی به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌رژوه‌ندی هێزه ناكۆكه‌كان بوو، ئەویش ئه‌بێته کایەی ململانێ و به‌ریه‌ك كه‌وتن، چونکە وەک کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لەمیانەی دوایین راپۆرت ئاماژەی پێداوە جیهان پێی ناوه‌ته ناو سه‌رده‌مێكی پڕ له قه‌یران، پێشبینی ئەکات جەنگی جیۆئابووری، چەواشەکردنی زانیاری و هەواڵ، پرسی کەشوهەوا ، تەوەربەندی تازەی کۆمەڵایەتی لەپێشترین ئەو مەترسیانە بن لە داهاتوی نزیکدا دەربکەون .
وێنه‌ی ئه‌و جیهانه‌ی راپۆرتی مه‌ترسیه‌كانی جیهان له كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2026 نیشانی ئه‌دات تەمی قەیران و پشێوی ئاسمانی گرتووە،دیمەنەکە بەجۆرێکە ئه‌وه‌ی دوێنێ ئامرازی سازان و رێكه‌وتن بوو، ئه‌شێ له‌داهاتوو ببێ به چه‌كی ناكۆكی و یەکلاکردنەوی ململانێ، نیوه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌و شاره‌زایانه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه له‌سه‌رانسه‌ری دونیا رایان وه‌رگیراوه پێیان وایه ساڵانی داهاتوو ساتەوەختی پشێوی و گێژهلووكهو ناسه‌قامگیرین.
ئەو راپۆرتە بریتی نییه له پێشبینی به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خستنه‌ڕوی سیناریۆ و مه‌ترسیه‌كان و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی هەرەشەو ئاڵنگاریەکانە.
جەنگی جیۆ ئابووڕی
لە ئامرازی گەشەکردنەوە بۆ ئامرازی ململانێ
خاڵی جیاکەرەوەی ئەم راپۆرتە ئەوەیە ململانێی جیۆئابووری ( بەکارهێنانی پێگەو هێزی ئابووری بۆ مەرامی سیاسی) وه‌كو یه‌كه‌م مه‌ترسی نیشان ئەدات لەم ساڵدا، كه به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو 8 خاڵ زیادی كردووه، تیایدا مه‌ترسی ململانێی و متبوونی ئابووری و هه‌ڵاوسان وه‌كو ئاڵنگاری داهاتوویی نزیك دیاریكراون. چیتر تاریفه‌ی گومرگی، زنجیره‌كانی دابینكردن، هه‌ڵاوسان، ته‌كنه‌لۆژیاو سه‌رمایه، سیاسەتی دارایی و نەختینە تەنیا ئامرازی گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری ئابووری نیین، به‌ڵكو ئه‌گۆڕێن بۆ ئامرازی ململانێ و كۆنترۆڵكردن، ئه‌بن به‌جۆرێك له چه‌ك دژی ئه‌وانی دیكه، واتا بەکارهێنانی ئابووری وەکو رێگایەک بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی، وەکو راپۆرتەکە ئاماژەی پێ ئەکات ئه‌وه یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌تی جیهانی تازه‌یە، لەراپۆرتهكەدا تەئکیدکراوەتەوە جەنگی بازرگانی، نیگەرانی لە روودانی داڕمانی ئابووری، کەمکردنەوەی رێژەی خەرجی گشتی لە بودجەی وڵاتان ئەگەری چاوەڕوان کراون، جگه له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵاوسان و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی بازاڕه‌كان، وەک روونیشە ئه‌و قه‌یرانه ئابووریانه بێ لێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێناپه‌ڕن و رۆڵیان ئەبێ له قوڵبونه‌وه‌ی نایه‌كسانی و جه‌مسه‌ربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له نوخبه‌و پشێوی و ئاڵۆزی سیاسی، كێبركێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و جه‌مسه‌رگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ناوخۆی وڵاتان وا ئه‌كه‌ن كه‌ویستی هەماهەنگی و بەیەکەوەکارکردن بۆ رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه هاوبه‌شه‌كان كه‌م ببێته‌وه، وه‌كو ژینگه، مافی مرۆڤ، دیموكراسی، مافی كه‌مینه‌كان و ژنان و كرێكاران.
هەواڵی درۆ و چەواشەکاری راگەیاندن
٥٨٪ خەڵک نیگه‌رانن
دووەم مەترسی راپۆرتەکە چه‌واشه‌كاری و بەلاڕێدابردنی زانیاریە، چەواشەکاری ته‌نیا قه‌یرانی متمانه دروست ناكات بگره سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌له‌رزێنێ و لەشادەماری سازان و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵگا ئەدات، به‌تایبه‌ت له‌ئه‌گه‌ری پشتبه‌ستن بە سۆشیال میدیا خودی حه‌قیقه‌ت ئه‌بێته مه‌یدانی ململانێ، نه‌ك به‌یه‌كگه‌یشتن.
جیاكردنه‌وه‌ی راستی و درۆ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت یەکێکە لەپەتا نەگریسەکانی ئەم سەردەمە کە سەرئەکێشێ بۆ لەدەستچوونی متمانەو په‌رته‌وازه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی، له راپرسیه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رزدا 58% خەڵک نیگه‌رانن له چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی راست و درۆ، ئه‌م رێژه‌یه له ئه‌فریقیاو ئه‌مریكا به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ 73% ئەم راپرسیە گوزارشتە لە ئاستی قوڵی ئەو قەیرانە کەوای کردوە هاوڵاتیان بەئاسانی بڕوا بەهەواڵ و زانیاریەکان نەکەن، لەو چوارچێوەیەدا راپۆرته‌كه نیشانی ئەدات متمانه به هه‌واڵ له‌ساڵی 2016 تا ئاستی 44% بووه، بەڵام له‌ساڵی 2025 بووه به 40%، نیگه‌رانی له هه‌واڵی چه‌واشه‌ش هه‌ر له‌و دوو ساڵەدا لە 54% -ەوە بۆته 58%.
سۆشیال میدیا‌و مرۆڤی تاکرەهەند
ئەو کۆمەڵگاو وڵاتانەی هاوڵاتیانیان بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری پشت بە سۆشیال میدیا ئەبەستن زۆرترین کاریگەری ئەو مەترسیە وەرئەگرن.
بواری زانیاری بەگشتی چۆتە قۆناغێکی یەکجار جیاواز، بەر لە زیرەکی دەستکرد زانیاری هەمیشە ئامرازێکی گرنگی کۆنترۆڵکردن بووە ، تۆ کە توانیت سەرچاوەی زانیاری دەستبەسەردا بگریت بە ئاسانیش ئینسان رائەکێشیتە ژێر رکێفی خۆتەوە ، واتا وەک هەراری باسی ئەکات رۆڵی هەواڵساز رۆڵێکی یەکجار سەرەکیە، چونکە ئەو دەسەڵاتی هەڵبژاردنی زانیاری و پەخشکردن و جۆری دابەشکردنی و بڕەکەی لایە، چونکە لەکۆتایی ئەو یەکلای ئەکاتەوە چی بدات بە خوێنەر و بینەر، کەواتە وەرگر بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەبێتە کۆیلەی هەواڵساز، زۆرێک لە سەرکردە دیار‌و هەتا دیکتاتۆرەکان بەجۆرێک لە جۆرەکان هەواڵسازبوون، خاوەنی تەکنیکی کۆنترۆڵکردن و بەخشینی زانیاری بوون، لەوانە لینین، مۆسۆلۆنی، رۆناڵد ریگان دەرهێنەر بوو.
لەگەڵ زیرەکی دەستکرد بواری زانیاری رەهەندێکی تری وەرگرتوە، یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد لەرێگەی لۆگاریتمەوە بەشێوەیەکی سەربەخۆو بەبێ هیچ دەستوەردانێکی ئینسان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌یه‌كی به‌كارهێنه‌رانی رادێت، جۆری ویست و سلوک و بۆچوونی سیاسی و سەلیقەی بەکاربردنیان ئەناسێتەوە، کەواتە زیاتر به‌و ماده‌و بابه‌تانه گه‌مارۆی ئه‌دات كه له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ئه‌گونجێت، له‌میانه‌ی گه‌ڕان و سلوكی ئۆنلاینی هه‌ر كه‌سێك ئه‌و لۆگاریتمە كه‌سه‌كه‌و سلوك و جۆری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ناسێ و خه‌زنی ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لەداهاتوو بەو بابەتانە گەمارۆی بدات ، ئه‌مه چ لێکەوتێکی ئەبێ ؟ لەسادەترین لێکدانەوەدا وا ئه‌كات تۆ ته‌نیا ئه‌و زانیاریه‌ت پێ بگات كه ئه‌و لۆگاریتمه بۆت دیاری ئه‌كات، واتا ئاستی زانین و ئاگاداری تۆ له‌و جیهانه زۆر به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و لۆگاریتمه لەهەر ساتەوەختێکدا بەدواتەوەیە بەئاسانی ئەتناسێتەوە، ئیتر راڕەوێکی یەکجار بەرتەسکی زانین و فێربوون لەبەردەم هەر کەسێکدا ئەهێڵێتەوە رێگە بەزانینی فراوان و جۆراوجۆر نادات و سەرەنجام مرۆڤێکی تاكڕه‌هه‌ند به‌رهه‌م دێنێت وه‌كو ئه‌وه‌ی هربەرت ماركۆزه باسی ئه‌كات، ره‌نگه له‌وه‌ش زیاتر مرۆڤی بێ رهههندو بیركردنه‌وه به‌رهه‌م بێنێ، وتا چه‌واشه‌كاری هێنده پێدانی زانیاری درۆینه نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پێدانی جۆرێكی تایبه‌ت و سانسۆر كراوی زانیاریە.
بێ ئیش کەوتنی ملیۆنان
یەکێکی تر لەو مەترسیانەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە كاریگه‌ری زیره‌كی ده‌ستكرده له‌سه‌ر بازاڕی كار، ئایا له‌م ساڵه‌ی داهاتوو یان له‌و 5 ساڵی داهاتوودا چ كاریگهریەک دروست ئەکات ، بەتایبەت کە ئەگەری ئەوە هەیە بە ملیۆنان کەس ئیشەکانیان لەدەست بدەن، ئایا گەرەنتی ئەوە هەیە ئیشی تر دروست بکاتەوە بەو ئەندازەیەی لەناوی ئەبات؟ ئابووری ناسان مه‌ترسی زۆریان سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه هه‌یه کە سەربکێشێ بۆ پشێوی سیاسی و کۆمەڵایەتی، زیره‌كی ده‌ستكرد به‌هه‌موو مانایه‌ك سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌یه سەبارەت بە بازاڕی کار، ئایا كاریگه‌ری زیره‌كی ده‌ستكرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی وه‌كو ئێمه چۆن ئه‌بێ؟ کۆمەڵگا دواکەوتوەکان بەر لەزیرەکی دەستکرد بەدەست جۆرەها قەیرانەوە گرفتار بوون لەوانە بێكاری، لاوازی ژێرخان، هەڵاوسان، تاکڕەهەندی ئابووری، لاوازی سیستمی خوێندن و تەندروستی . بۆ نموونە ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجی بێکار لەسایەی بونیادی ئابووری کلاسیک ئەپلیشانەوە، له‌سایه‌ی زیره‌كی ده‌سكرد چارەنوسیان چی ئەبێت؟، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ره‌یعی كه بنه‌مایه‌كی ئابووریان نییه، یان ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن ئابووری كاتی و موه‌قه‌ت كه داهاته‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه نییه گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیجابی دروست بكات، جۆرێك له سه‌روه‌ت سامان به‌رهه‌م بێنێ كه سلوكی خه‌ڵك بگۆڕێ چۆن ئەکەوێتەوە؟.
قەبارەی قەرز بە ٢٥١ ترلیۆن دۆلار
بەگوێرەی راپۆرتی داڤۆس ٢٠٢٦ سەبارەت بە مەترسیەکانی جیهان، جه‌مسه‌ر به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی پلەی چوارەمی وەرگرتوە، وەک باسمان کرد ئه‌و گۆڕانكاریه ئابووریانه‌ی چاوەڕێ ئەکرێ رووبدەن وەک روداوی ئابووری رووت نامێننەوە، بێگومان ئەپەڕنەوە بۆ دیاردەو لێکەوتەی کۆمەڵایەتی، بەجۆرێك دابەشبوونەوە و ته‌وه‌ربه‌ندی تازەی كۆمه‌ڵاتی و سیاسی بەرهەم دێننەوە وەک نایەکسانی، پەراوێزخستن و قوڵبوونەوەی ناکۆکی دینی و ئەتنیکی.
شەڕی جیۆئابووری شوێندەستی روونی ئەبێ بەسەر واقیعی کۆمەڵایەتیدا ، بۆ نموونە ئێستا قه‌باره‌ی قه‌رزی جیهانی گه‌یشتۆته 251 ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كه ئه‌كاته 235% كۆبه‌رهه‌می جیهانی، بۆ رزگار بوون له‌م قه‌یرانه زۆرینه‌ی وڵاتان سیاسه‌تی داگرتنی خه‌رجی ئه‌گرنه به‌ر، ناچارن بەوەی خه‌رجی خوێندن، كه‌رتی ته‌ندروستی، هاوكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بەشێوەیەکی بەرچاو دابگرن بۆ دانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری قه‌رز کە بۆ ئەمساڵ گەیشتۆتە یەک ترلیۆن دۆلار‌و تەنانەت بە گەورەترین بودجەی جیهان ئەژمار ئەکرێ، پەیڕەوکردنی ئەو ئاستە لە سیاسەتی سکهەڵگوشین، ئاسەواری کۆمەڵایەتی وێرانکەر بەجێئەهێڵێت و زەمینەی بەیەکەوە هەڵکردن بچووک ئەکاتەوە، تەونی کۆمەڵایەتی جارێکی تر لەسەر بنەمای بەها و تێرمی دینی و سیاسی دروست ئەکاتەوە.
كه‌شوهه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی داهاتی جیهان به‌هه‌ده‌ر ئه‌دات
وەک راپۆرتەکە تەئکید ئەکاتەوە قەیرانی کەشوهەوا رؤڵی دیاری ئەبێت لەو روەوە په‌یمانگای پۆستدامی ئه‌ڵمانی پێی وایه له 25 ساڵی داهاتوودا قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی داهاتی جیهان به‌هه‌ده‌ر ئه‌دات، کەواتە پارەو سەرمایەی زۆری وڵاتان روو لە ستراتیژی خۆپاراستن و دوور خستنەوەی قەیرانە، نەک گەشەکردن و پەرەپێدانی کەرتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان
جەنگی ئەلیکترۆنی
مه‌ترسی شه‌شه‌م لەو راپۆرتەدا مه‌ترسی جەنگی سبرانیه واتا جەنگی ئەلیکترۆنی چونکە تا دێ دونیا ئه‌بێ به رایەڵەیەکی دیجتالی، لە ئەنتەرنێتەوە تا تۆڕەکانی ئاو، کارەبا، بانكەکان بە دیجتال کراون و بەقەد ئەوپێشکەوتنە مەترسی هاک کردن و وێرانبوونیان چۆتە سەر، پارێزگاری لەو جیهانە دیجتالیە تێچوویەکی یەکجار زۆری ئەوێ.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە بێت جیهان هێندەی لەبەردەم قەیرانە هێندە لەبەردەم ئەگەری هەماهەنگی دا نییە، راپۆرتەکە مەترسیەکانی ریزبەند کردوون، بەڵام مەرج نییە ئەو سیناریۆ تاریکە لەچاوەڕوانی ئێمەدا بێ، چونکە تواناکانی ئینسان بێسنورن. پێویستە چاوەڕوان بین.
تونا ئەحمەد عەبدوڵا