دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: بابەتی تاران بەم زووانە کۆتایی دێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێگریی تەواویان لە ئێران کردووە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و جەختی کردەوە کە بابەتی تاران بەم زووانە بە شێوازێک لە شێوازەکان کۆتایی دێت.

تێکشکاندنی توانای سەربازیی ئێران
ئەمڕۆ هەینی، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە بە تەواوی ڕێگریمان لە ئێران کرد دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و بەم زووانە کۆتایی بە تەواوی ئەم بابەتە دەهێنین."

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە توانای بەرگری و سەربازیی تاران گوتی: "ئێران چیدیکە خاوەنی سوپا، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، یان سیستەمی بەرگریی دژەفڕۆکە نییە."

گەمارۆی دەریایی بۆ سەر گەرووی هورمز و تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی لە هەناردەی نەوت
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، ترەمپ سەپاندنی گەمارۆیەکی توندی سەربازیی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: "ئێمە گەمارۆیەکی دەریاییمان بەسەر گەرووی هورمزدا سەپاندووە و ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین بەرەو ئێران تێپەڕ ببێت یان لەوێوە بێتە دەرەوە."

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دوێنێ بڕی ٢٨ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە گواستراوەتەوە، کە ئەمەش گەورەترین ڕێژەی نەوتە لە دوای دەستپێکردنی جەنگەوە لەو گەرووەوە هەناردە کرابێت و لە هەر کاتێکی دیکەی مێژوو زیاترە.

کۆتاییهاتنی نزیکی جەنگ
سەبارەت بە چارەنووسی جەنگەکە و لێکەوتە ئابوورییەکانی، سەرۆکی ئەمریکا پێداگریی کرد لەسەر ئەوەی کە جەنگ لەگەڵ ئێران بەم زووانە و بە شێوازێک لە شێوازەکان کۆتایی دێت، و واشنتن توانای ئەوەی هەیە بە هەر یەکێک لە ڕێگەکان کۆتایی بەو جەنگە بێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP