دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: لەگەڵ پوتین ڕێککەوتین لەسەر هەناردەکردنی ملیۆنان تۆن گازوایل بۆ ئەمریکا و بازاڕەکانی جیهان

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی زۆر سەرکەوتووی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام داوە و تێیدا ڕێککەوتوون لەسەر دابینکردنی ملیۆنان تۆن گازوایل لەلایەن مۆسکۆوە بۆ ئەمریکا و بازاڕەکانی جیهان، بە مەبەستی دابەزینی خێرای نرخەکان.

وردەکاریی بڕی گازوایلی هەناردەکراو
ئەمڕۆ هەینی، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس)، ئاشکرای کرد: "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ پوتین قسەم کرد و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی ڕووسیا دەستبەجێ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تۆن گازوایل بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهان دابین بکات، هاوکات بڕی ٥٠٠ هەزار تۆنی دیکە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا و ڕاستەوخۆ دوای ئەوەش یەک ملیۆن تۆنی دیکە بنێرێت."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی دۆخی پاڵاوگەکانی گازوایلی ڕووسیا، مۆسکۆ لە ماوەیەکی کورتدا سێ ملیۆن تۆنی دیکەش لە گازوایل ڕادەست دەکات.

کۆنترۆڵکردنی بازاڕی وزە و دابەزینی نرخەکان
ترەمپ گرنگیی ئەم ڕێککەوتنەی بەستەوە بە دۆخی ناوچەکەوە و گوتی: "لە نێوان کۆنترۆڵی تەواوەتیمان بەسەر گەرووی هورمزدا و ئەم ڕاگەیاندنە گەورەیەی پەیوەست بە وزەی ڕووسیا، نرخی گازوایل بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی و لە ڕاستیدا بۆ تەواوی جیهانیش بە خێرایی و بە ژمارەی پێوانەیی دادەبەزێت."
لە کۆتاییدا جەختی لەسەر کەرتی ناوخۆ کردەوە و نووسیویەتی: "دابەزاندنی نرخەکان بۆ ئەمریکییەکان، بە تایبەت بۆ جووتیارە مەزنەکانمان، ئاژەڵداران و شۆفێرانی بارهەڵگر، گەورەترین ئەولەوییەتی منە؛ ئەمە ڕاگەیاندنێکی زۆر گەورە و گرنگە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP