دواین هەواڵ

جیهان‌

 55 خولەک پێش ئێستا

وه‌ڵامی تاران بۆ واشنتن؛ قالیباف لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ ڕەت دەکاتەوە

هەرێم نیوز

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەلی ئێران بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بووەتەوە کە خۆیان بە خاوەنی گەردوون زانیوە و هەوڵی سڕینەوەی شارستانیەتە کۆنەکانیان داوە.

پەیامی قالیباف؛ هۆشداری بە واشنتن
محەمەد باقر قالیباف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "لەناو ئاگر و تووڕەییدا هاتن، لە تەپوتۆزی زەلیلبوون و شەرمەزاریدا ڕۆیشتن؛ ئەوەی شوێنپێی ئەسکەندەر هەڵبگرێت، چارەنووسی ڤالێریانی دەبێت، ئەویش هێنانە سەر ئەژنۆیە."

پاشخانی ئاڵوگۆڕی لێدوانەکان
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەم نووسینەی ئاراستەی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە وەک وەڵامێک بۆ وتەیەکی پێشووی ڕوبیۆ کە تێیدا گوتبووی: "بڕوامان وایە ڕۆژئاوا توانای ئەوەی هەیە لە خەوێکی درێژخایەنی خۆی بەئاگا بێتەوە و ئەو بڵێسەیەی کە بۆ یەکەمجار هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە یۆنانی کۆندا داگیرسێندرابوو، داگیرسێنێتەوە."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP