دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشداریی دروستبوونی تسۆنامی لە ئەمریکا و کەنەدا دەدرێت

هەرێم نیوز

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر وڵاتی پەنەمای هەژاند، ناوەندەکانی دەستنیشانکردنی بومەلەرزەش هۆشدارییان لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی لە کەناراوەکانی ئەمریکا و کەنەدا دا.

شڵەژانی ڕەوشەکە لە پەنەما
ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر بەشێکی بەرفراوانی وڵاتی پەنەمای هەژاند، بەهۆیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی و ناوەندەکانی دەستنیشانکردنی زەمینلەرزە هۆشدارییان لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی وێرانکەری تسۆنامی دا.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی باشووری پەنەما بووە. ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، گوڕی بوومەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە لەلایەن دانیشتووانی پەنەمای پایتەختەوە بە ڕوونی هەستی پێ کراوە و ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناو هاووڵاتییاندا دروست کردووە.

مەترسیی دروستبوونی تسۆنامی لە ئەمریکا و کەنەدا
هاوکات، ناوەندی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ هۆشداریی تسۆنامی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، مەترسیی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکان و ڕوودانی تسۆنامیی وێرانکەر هەیە کە ڕەنگە کار بکاتە سەر ویلایەتەکانی (کالیفۆرنیا، ئۆریگۆن، واشنتن، ئەلاسکا) لە ئەمریکا، بێجگە لە هەرێمی کۆلۆمبیای بەریتانی لە وڵاتی کەنەدا.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP