دواین هەواڵ

کوردستان‌

 46 خولەک پێش ئێستا

وەزیری کشتوکاڵ: پێویستمان بە پەلەوەری هاوردەکراو نییە

هەرێم نیوز

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیی توندی بەرامبەر بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دواخستنی باج لەسەر مریشک و هێلکەی هاوردەکراو دەربڕی.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بێگەرد تاڵەبانی لە دوو نامەی ناڕەزایەتیدا بۆ بەغدا، جەختی لە پێداچوونەوەی بەپەلە کردووەتەوە بەرامبەر بڕیاری دواخستنی سەندنەوەی باج و کرێی گومرگی لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیری کشتوکاڵ ڕوونی کردەوە کە کەرتی پەلەوەری هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغی خۆژێنی، بە جۆرێک ساڵانە زیاتر لە 4.8 ملیار هێلکە و 450 هەزار تۆن مریشکی گوشت بەرهەم دەهێنرێت کە ئەمەش نەک تەنها هەرێم، بەڵکو پێداویستیی تەواوی پارێزگاکانی عێراقیش پڕ دەکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە بازاڕی ناوخۆ دەخنکێنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی نرخەکان ئەو بڕیارەی دەرکردووە، وەزارەتی کشتوکاڵ داوا دەکات لە جیاتی هاوردەکردن، پاڵپشتیی کێڵگە ناوخۆییەکان بكرێت و ڕێگە بە جووڵەی بەرهەمی هەرێم بەرەو پارێزگاکانی باشوور بدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP