هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەدێی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمشەو پێنجشەممە، 8ـی 10ـی 2026، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کاتژمێر ٢٢:١٩دا هێرشەکە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر کەمپەکە ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخی سنوورەکە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکاندایە.