دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بەرھەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 1070 مێگاوات کەم دەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان ڕایانگەەیاند بەهۆی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز، بەرهەمهێنانی کارەبا 1070 مێگاوات کەم دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی 10ـی 2026،  ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای داناگاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەکات.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بەهۆی ئەو چاکسازییەوە هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە، کە بەمەش بە بڕی 1070 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان تەواوی هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پرۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا بەرامبەر هاووڵاتییان هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP