دواین هەواڵ

عێراق‌

 41 خولەک پێش ئێستا

عەلی زەیدی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی باش لە دۆلاری ئەمریکی دەگاتە دەستمان و دەیخەینە بازاڕەوە

هەرێم نیوز

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی بەرچاو لە دۆلاری ئەمریکی دەگاتە دەستیان و دەیخەنە بازاڕەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئامادەبوونی لە بەرامبەر ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، عێراق لە هەلومەرجێکی سەخت و ئابڵوقەیەکی ڕانەگەیەندراودا دەژێت کە بەهۆی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زەیدی جەختی کردەوە کە حکومەت نایەوێت پەنا بباتە بەر قەرزکردن تاوەکو فشاری زیاتر لەسەر ئابووریی وڵات دروست نەبێت، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە لە شەڕێکی سەختداین دژی گەندەڵی و ئابووریش دەبێت بە عەقڵییەتی ئابووری بەڕێوە بچێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونی کردەوە کە سندوقی نەوەکانیان بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا دامەزراندووە، هەروەها مزگێنیی ئەوەی دا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی بەرچاو لە دۆلاری ئەمریکی دەگاتە دەستیان و دەیخەنە بازاڕەوە بۆ مامەڵەکردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP