دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی چەند پێشنیازێکی بەپەلەی سەبارەت بە گرانبوونی دۆلار

هەرێم نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان چەند پێشنیازێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خستە ڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی 10ـی 2026،چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، جەخت لەسەر پێویستیی دەرکردنی لێخۆشبوونی گومرگی و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی ئەهلی دەکەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و توێژە کمدرامەتەکان باجی تێچووی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی کردووە سندوقی جێگیرکردنی نرخی دراو لە جیاوازیی نرخی نەوت دروست بكرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، جەخت کراوەتەوە کە تەنها ناڕەزایەتیدەربڕین بەبێ خستنەڕووی چارەسەری کرداری، ستەم و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان لانابات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP