هەرێم نیوز
ئەحمەد موبەرقەع، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەم زووانە پەرلەمان بانگەواز دەکات بۆ سازدانی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی 10ـی 2026، ئەحمەد موبەرقەع، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وزاری نزیك بووەتەوە لە کۆتایی و پەرلەمان چاوەڕوانی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، هیچ ڕێکارێکی تایبەت لە ئارادا نییە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە و دوای ڕەوانەکردنی ناوەکان بۆ پەرلەمان، بە فەرمی ڕادەگەیەنرێن.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئەندامەکەی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر پۆستی جێگرەکانی سەرۆک کۆمار ناکرێت و ئەوانە وردەکاریین کە بەر لە دیاریکردنی وادەی دانیشتنی پەرلەمان یەکلا دەکرێنەوە.