دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پیت هێگسێت: 64 کەشتیی جەنگیی ئێران نوقم کراون و ڕێگری لە تاران کراوە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

هەرێم نیوز

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستکەوت و ئامارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی «تووڕەیی داستانئاسا» دژ بە ئێران ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی 10ـی 2026، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕوونی کردەوە، گرووپی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری «ئەبراهام لینکۆڵن» بۆ ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام ئۆپەراسیۆن و گەمارۆیەکی دەریایی توندیان دژ بە ئێران جێبەجێ کردووە، تاوەکو باڵادەستیی دەریایی ڕەهای خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجییەکانی واشنتن بسەلمێنن.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئەمریکا 3,693 گەشتی ئاسمانیی جەنگییان ئەنجامداوە، 1.37 ملیۆن پاوەند تەقەمەنی و 450 مووشەکی تۆماهۆکیان ئاراستەی ئامانجەکان کردووە، هاوکات 77 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان خستووەتە خوارەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزەکانیان 64 کەشتیی جەنگیی ئێرانیان نوقمی دەریا کردووە و بەرپەرچی چەندین بەلەم و مووشەکی دژەکەشتییان داوەتەوە، بەوەش ڕێگرییان لە تاران کردووە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP