دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: ململانێ لەگەڵ ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ململانێ لەگەڵ ئێران بەم زووانە بە هەر ڕێگەیەک بێت کۆتایی دێت و واشنتن بە توندی ڕووبەڕووی تاران دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ململانێکان لەگەڵ ئێران بەم زووانە کۆتایییان پێ دەهێنرێت.

ترەمپ ڕوونی کردەوە کە ئێران لە دۆخێکی سەختدایە و نرخی نەوتیش ڕوو لە دابەزینە، هاوکات جەختی کردەوە کە زۆر بە توندی ڕووبەڕووی تاران دەبنەوە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و ڕایگەیاند پێویستە ڕێگری لە ئێران بکرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە بە پێچەوانەوە هەڕەشە لە تەواوی جیهان دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP