دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەیەک: دوو بژاردەکەی واشنتن بۆ حکوومەتی بەغدا ئاشکرا کران

هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی "جیروزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، واشنتن دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم بەغدا؛ یان چەککردنی گرووپە چەکدارەکان یان ڕووبەڕووبوونەوەی داڕمانی تەواوەتیی ئابووریی وڵاتەکە.

کۆنترۆڵی داهاتی نەوت و کارتەکانی گوشاری ئەمریکا
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکە، سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام واشنتن تا ئێستاش کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر بەغداوە هەیە، چونکە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کۆنترۆڵی داهاتی نەوتی عێراقی لە دەستدایە و ئەمەش ڕێگری لە چوونی تەواوەتیی عێراق بۆ ناو میحوەری ئێران دەکات.

مەترسیی ڕاگرتنی ڕەوانەکردنی داهاتی نەوت
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا هەست بکات بەغدا پابەند نییە بە چەککردنی گرووپە چەکدارەکان، ڕەنگە بڕیاری ڕاگرتنی ڕەوانەکردنی داهاتی نەوت بدات، کە ئەمەش ئابووریی عێراق بەرەو داڕمانی تەواو دەبات.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئارامیی واشنتن لەم بابەتەدا بەرەو کۆتایی دەچێت و کۆشکی سپی چاوەڕوانی کۆتا وەڵامی فەرمیی بەغدایە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP