هەرێم نیوز
یوسف کێلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند حکومەتی سودانی نزیکەی 210 ترلیۆن دینار قەرزی بۆ حکومەتی زەییدی جێهێشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی 10ـی 2026، یوسف کێلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی ئەوە بووە مووچەی فەرمانبەران 45 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت.
کێلابی ڕوونی کردەوە کە حکومەتی کازمی 70 ترلیۆن دینار پارەی زیادی کاشی ڕادەستی حکومەتی سودانی کردووە، بەڵام حکومەتی زەییدی لە ئێستادا نزیکەی 210 ترلیۆن دینار قەرزی لە حکومەتی سودانییەوە بۆ جێهێڵدراوە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی جەختی کردەوە کە دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ حکومەتی پێشوو بپێورێت تاوەکو ڕوون بێتەوە ئەو 210 ترلیۆن دینارە لە چیدا خەرج کراوە، جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە پارەی گشتی بەفیڕۆ دراوە.