دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهۆ: ئیسرائیل لە حەوت بەرەوە دەورە دراوە و لە هەموویاندا براوە بووە

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین پۆدکاستدا کە لەگەڵ چەند گەنجێکی ئیسرائیلی ئەنجامی داوە و ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە، شانازی بە سەرکەوتنەکانی وڵاتەکەیەوە دەکات و پرسیار دەکات؛ چ نەتەوەیەک هەیە لە حەوت لاوە دەورە درابێت و لە جەنگدا بێت، بەڵام لە هەموویان بباتەوە و براوە بێت؟

دووپاتکردنەوەی دروشمی "عەم ئیسرائیل حای"
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانە فەرمییەکەیدا چەندین جار دەستەواژەی عیبریی "عەم ئیسرائیل حای"ی بەکار هێنا، کە بە واتای "گەلی ئیسرائیل زیندووە و هەر بە زیندوویش دەمێنێتەوە" دێت.

هۆکاری مانەوە و هێرشی پێشوەختە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆکاری مانەوەی ئیسرائیلی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هێزیان هەیە، نەک تەنیا بۆ بەرگری، بەڵکوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێشوەختە و فەراهەمکردنی گەرەنتی بۆ داهاتوو.

گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و سەرچاوەی هێز
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نەتانیاهۆ باسی لە شانازیی خۆی کرد بەوەی دۆناڵد ترەمپ پێی وتووە: "ئێوە ئەو هەموو هێزەتان لە کوێ بوو؟"، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت منیش لە وەڵامدا پێم وت: "هێزەکەمان مێژوو و کەلەپووری باب و باپیرانمانە کە نەوە دوای نەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP