دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیای عێراق: ئێران گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەستپێدەکاتەوە

هەرێم نیوز

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستکەوتێکی نوێی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان عێراق و ئێران ئاشکرا کرد، کە تایبەتە بە ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران و گەشتیاران.

ڕێککەوتن بۆ ٤٠ گەشتی ڕۆژانە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە؛ ڕێککەوتن کراوە ڕۆژانە ٤٠ گەشتی ئاسمانیی هاتن و ڕۆشتنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف ئەنجام بدرێت، جگە لە کۆمپانیای (ماهان) کە لەم ڕێککەوتنە بەدەر کراوە.

ستایشکردنی هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکا
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی وەڵامدانەوەی ئەرێنیی ئیدارەی ئەمریکا دەکات بۆ هەوڵەکانی عێراق تایبەت بە گەشتی زیارەتکاران، گەشتیاران و ئەو کەسانەی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەشت دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP