هەرێم نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند بەغدا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان بەپێی خشتەیەکی کاتی و نەخشەڕێگەیەکی دیاریکراو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026،فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان تاوەکو چەکەکانیان بگەڕێننەوە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامدانەوەیان دەکرێت بەپێی پلانە دانراوەکە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، بەغدا هیواخوازە هاوبەشییەکی بەرگریی دوولایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بنبات بنێت، هاوشانی بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازی و بەرگرییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەشدا.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد کە گفتوگۆیان لەگەڵ وڵاتانی سووریا، سعودیە و تورکیا دەستپێکردووە بە مەبەستی دروستکردنی هێڵی بۆریی نوێی نەوت، تاوەکو دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەمەجۆر ببن.