دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماری نوێی دروستبوونی شەڕەکەی کەرکووکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک ڕێگری لە کردەوەیەکی تیرۆریستی کراوە و دوو تیرۆریست کوژراون و دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی ڕاوەدوونانی گرووپە تیرۆریستییەکاندا، هێزەکانیان لە گەڕەکێکی قەرەباڵغی شاری کەرکووک ڕووبەڕووی دوو تیرۆریست بوونەتەوە کە یەکێکیان کەمەرێنەی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و ئامادەکارییان بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکرد.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقە و ڕووبەڕووبوونەوەکەدا، تیرۆریستێک کوژراوە و ئەوی دیکەشیان دەستگیرکراوە، هاوکات دوو هاووڵاتی شەهید بوون و چوار شەڕڤانی دەزگای دژەتیرۆریش بریندار بوون.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە و ڕاستیدۆزینەوە پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی کەمتەرخەمییەکان و ئاشکراکردنی تەواوی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP