دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا: هێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند هێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە، نەک لە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد بە ئامادەبوونی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، پێوەری سەرکەوتنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی مانەوەی هێزی بێگانە نییە، بەڵکو توانای عێراقییەکانە لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیان.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە سەروەری واتە دەوڵەت خاوەنی بڕیاری کۆتایی بێت و بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە دەستی دەسەڵاتی شەرعیدا بێت، داواشی کرد تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی چەک لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP